نرخی نەوت لە سەروی 105 دۆلارە
ئابوری 08:58 AM - 2026-10-13
میدیاکان
نرخی نەوت
ئەمڕۆ
13ی10ی2026، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزم بوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام
بەهۆی بەردەوامی گرژییەکانەوە هێشتا نرخەکەی بەرزە و لەسەروی 105 دۆلارەوە مامەڵەی
پێوە دەکرێت.
بەپێی ماڵپەڕی (OIL
PRICE) نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت یەک دۆلار و 29 سەنت دابەزی و بە
105 دۆلار و 4 سەوت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی تەکساس یەک
دۆلار و 24 سەنت دابەزی و بە 92 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هۆکاری ناجێگیری نرخی نەوت، بۆ گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە،
کە هێشتا ئەمریکا و ئێران لە دۆخی نە ئاشتی نەجەنگدان و دۆخێکی ناسەقامگیریش لە
گەروی هورمز هەیە، ئەمە جگە لەوەی ئۆپراسیۆنی بەرەبەیانی یەمەن بەردەوامی هەیە و حوسییەکانیش
پێگە ستراتیژییەکانی سعودیە بەئامانج دەگرن، هەموو ئەمانە وایکردووە، نرخی نەوت لە
بازاڕەکان ناجێگیر بێت و هاوکات بە بەرزیش بمێنیتنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

