بانکی ناوەندی: حەواڵەی پێش بەروارى 7ی 10 بە نرخی پێشووە
عیراق 10:25 AM - 2026-10-10
راگەیاندنى بانکى ناوەندى عیراق
بیناى بانکى ناوەندى عیراق
بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند:
حەواڵە بازرگانییەکانی پێش رۆژى 7ی 10 بە نرخی پێشووی دۆلار هەژماردەکرێت و
بانکەکانیش لە وەرگرتنی پارەی زیادە ئاگادار دەکرێنەوە.
بانکی ناوەندی عیراق،
داوای لەو کۆمپانیا و بازرگانانە کرد کە گواستنەوە پارەیان تایبەت بە دابینکردنی
هاوردەکردن پێش رۆژی 07/10/2026 شایستەی جێبەجێکردن بووە، سەردانی بانکی خۆیان
بکەن و هۆشداری دەدات لە وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەکی زیادە لەلایەن بانکەکانەوە بە
بیانووی جیاوازیی نرخی دراو، چونکە دۆلار بە بەهای پێشوو بۆ مامەڵەكانی پێش رۆژى 7/10/2026 ی بازرگانان هەژمار كراوە.
ئەمڕۆ شەممە 10ى10ى2026 لە
راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی عیراق، داوای لەو کۆمپانیا و بازرگانانە کرد کە
گواستنەوە پارەیان تایبەت بە دابینکردنی هاوردەکردن پێش رۆژی 07/10/2026
شایستەی جێبەجێکردن بووە، سەردانی بانکی خۆیان بکەن و ئاماژەى بە ئەوەدا: دۆلار بە بەهای پێشوو بۆ مامەڵەكانی پێش
7/10/2026 ی بازرگانان هەژمار كراوە.
جەختى کردەوە، بەدواداچوون بۆ
پرۆسە بانکییەکانی پێش و پاش گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە
پاراستنی مافی بازرگانان و هەژماری بانکەکانیان و نابێت هیچ جیاوازییەکی نرخی دراو
بخرێتە ئەستۆی بازرگانان بۆ ئەو حەواڵانەی بە نرخی پێشوو کڕدراون.
ئەوەش دەخاتەڕوو: لە حاڵەتی
دواکەوتنی جێبەجێکردنی حەواڵەکان یان داواکردنی بڕە پارەی زیادە، بازرگانان
دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی
سکاڵاکانی سەر بە بانکی ناوەندی عیراقی) یاخود ئیمەیڵێک بۆ ناونیشانی ([email protected])
بنێردرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ بانکی پەیوەندیداردا بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: بانکی
ناوەندی بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکییەکان و کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی کار
دەکات بۆ دەرکردنی کارتێكی تایبەت بە بازرگانی دەرەکی بۆ بازرگانە بچووکەکان، بە
مەبەستی ئاسانکاری بۆ دابینکردنی دارایی هاوردەکردنیان، بەپێی ئەو میکانیزم و
مەرجانەی کە بانکی ناوەندی دیارییان دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

