قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەى حامید حاجی دەروێش رەشەکانی دەکات

پرسەنامە 04:16 PM - 2026-10-08
 قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بۆ کۆچى دوایى "حامید حاجی دەروێش رەشەکانی" پرسەنامەیەک ئاڕاستەى خانەوادەکەى دەکات.

دەقى پرسەنامەکە:

بەڕێزان بنەماڵە و خێزان و خانەوادەی سەربەرزی کۆچکردوو کاک حامید حاجی دەروێش

بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ( حامید حاجی دەروێش ) رەشەکانیم پێگەشت !

خەبات و قوربانیدانی خێزانە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان لە بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەماندا دیار و بەرچاوە ، بە رێزەوە لە مێژووی گەشتان دەڕوانین . بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و هەموو خزم و کەس و کارتان دەکەم ، لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمەتانین .

داواکارم لە خوای باڵادەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە