وەزارەتی دارایی: پارە گەیشت و خشتەی مووچە بڵاودەکەینەوە
کوردستان 03:23 PM - 2026-10-08
PUKMEDIA
پارەی عیراقی
وەزارەتی دارایی رایگەیاند: تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و هەر ئەمڕۆ خشتەی موچە بڵاودەکرێتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ بڕی ( ٨٣٥،٥٥٣،٠٠٠،٠٠٠) هەشت سەدو سی و پێنج ملیارو پێنج سەدو پەنجاو و سێ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولى فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئاماژەی بەوەش داوە: هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە، هەروەها بڕی ( ٤،٩٦١،٠٠٠،٠٠٠ ) چوار ملیارو نۆسەد وشەست ویەک ملیۆن دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
ئەوەشی راگەیاندووە: هەر ئەمڕۆ خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

