وەرگرتنی ڕسوماتی گومرگی گۆشت و هێلکە و مریشکی هاوردەکراو راگیرا
عیراق 02:38 PM - 2026-10-08
PUKMEDIA
وەرگرتنی رسومان راگیرا
سەرۆک وەزیران بڕیاریدا بە دواخستنی وەرگرتنی ڕسوماتی گومرگی و باجی سەپێنراو بەسەر بەرهەمەکانی
هێلکە و مریشک و گۆشتی زیندوی هاوردەکراو.
سەرۆک وەزیران،
عەلی فالح زەیدی، فەرمانی دواخستنی وەرگرتنی ڕسوماتی گومرگی و باجی سەپێنراوی
بەسەر بەرهەمەکانی هێلکە، مریشک و گۆشتی زیندوی هاوردەکراودا دەرکرد، بۆ ئەوەی
سەقامگیری بازاڕە ناوخۆییەکان لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بپارێزێت.
لەو بارەیەوە
کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیران
بڕیاریداوە بە لابردنی گومرگی سەر گۆشتی زیندوو (مەڕوماڵات و گای گەورە)، کە ئەمەش
نرخی گۆشت لە بازاڕدا کەم دەکاتەوە.
ئەم هەنگاوە
دوای ئەوە هات کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی رەسمی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە،
ترسی گرانبوونی کاڵا و پێداویستییە سەرەکییەکان لای هاووڵاتییان دروستبوو، حکومەت
ئامانجی لەم بڕیارە پاڵپشتیکردنی هاوسەنگیی بازاڕ و ڕێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی
نرخی خۆراک بۆ ئەوەی بە نرخێکی گونجاو بگاتە دەستی هاووڵاتییان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

