نوێنەران میوانداری وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکات
عیراق 11:56 AM - 2026-10-08
ئاژانسەکان
کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران
بڕیارە ئەمرۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی میوانداری بکات بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە هەموارکردنەوەی نرخی دۆلار.
لەو بارەیەوە د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەدا، لێکەوتەکانی بڕیاری حکومەتی فیدراڵی بە ئامانجی هەموارکردنەوەی نرخی دۆلار تاوتوێ کرد.
وتیشی: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بڕیاریدا هەریەکە لە فالح ساری وەزیری دارایی و نزار ناسڕ پارێزگاری بانکی ناوەندی میوانداری بکات بۆ تاوتوێکردنی ئەم بڕیارە و هۆکارەکانی دەرکردنی و قەبارەی کاریگەرییەکەی لەسەر دۆخی ژیانی هاووڵاتییان.
ئەمە لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لە ڕۆژی چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە هەموار دەکرێتەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە کاش: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
08:52 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08 -
لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول بڵاوكرایەوە
کوردستان 05:02 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

