نرخی نەوتی برێنت 101 دۆلاری تێپەڕاند
جیهان 09:44 AM - 2026-10-08
ميدياكان
نەوت
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 101.10 دۆلار و نەوتی خاوی تێكساسیش بۆ 89.08 دۆلار بەرز بووەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ 8ی 10ی 2026، نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.9% بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 101.10 دۆلار و نەوتی خاوی رۆژئاوای تێكساسیش بۆ 89.08 دۆلار بەرزبووەوە.
شارەزایانی ئابوری سەرەكیترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ هەڕەشەی زریانی ئایزێیەس، لەسەر كەناراوەكانی كەنداوی ئەمریكا دەگەڕێننەوە، كە هۆكار بووە بۆ چۆڵكردنی ناوەندە دەریاییەكان لەلایەن كۆمپانیا گەورەكان و ئاماژە بە پەككەوتنی زیاتر لە 11.2 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان دەكات.
شارەزایانی ئابوری سەرەكیترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ هەڕەشەی زریانی ئایزێیەس، لەسەر كەناراوەكانی كەنداوی ئەمریكا دەگەڕێننەوە، كە هۆكار بووە بۆ چۆڵكردنی ناوەندە دەریاییەكان لەلایەن كۆمپانیا گەورەكان، ئەمەش بووەتە هۆی پەككەوتنی بەرهەمهێنانی زیاتر لە 11.2 ملیۆن بەرمیل نەوت.
لە بەرامبەردا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) ئامادەكاریی بۆ خستنەبازاڕی 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی تر لە كۆگا ستراتیژییەكان كردووە، بۆ ئەوەی رێگریی لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەكان بكات.
ئامانج لەم هەنگاوەش ئەوەیە بڕی نەوتی بەردەست لە بازاڕدا زیاد بكات تاوەكو ڕێگریی بكات لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

