riklam

سەرۆککۆمار سەرۆکوەزیران تاوتوێی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و ئاڵنگارییەکان دەکەن

عیراق 11:25 PM - 2026-10-07
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق و عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران سەرۆکایەتی کۆمار

نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق و عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران

ئەمڕۆ 6ی10ی 2026، نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق و عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران کۆبوونەوە و لە دیدارێکدا تاوتوێی تەواوکردنی کابینەی حکومەتیان کردو هەردوولایەنیش جەخیتان لە چارەسەری هەمیشەیی بۆ ئاڵنگارییەکان کردەوە.

 بەپێی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لەو دیدارەدا، تاوتوێی بارودۆخی گشتیی وڵات، دۆسیەی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و دۆخی ئابوری و گەشەپێدانی کەرتە جیاوازەکانی عیراق کراوە.

 هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی حکوومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی کرایەوە، کە لەسەر بنەمای چاکسازیی ئابوری و کرانەوە بەڕووی هاوبەشیی بەرهەمدار لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا داڕێژراوە، بە شێوەیەک ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئابوریی عیراق هەبێت.

لە کۆتایشدا، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاندووە، هەردوو لا جەختیان لە گرنگی کارکردنی بەردەوام کردووەتەوە، بۆ چارەسەری پێویست بۆ ئەو ئاڵنگارییانەی کە ئێستا رووبەڕووی کەرتە جیاوازەکان بووەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket