هێڵی ئاسمانیی عیراق مانگی رابردوو هەزار و 585 گەشتی راستەوخۆی ئەنجامداوە
عیراق 06:41 PM - 2026-10-07
واع
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عیراقی
هێڵی ئاسمانیی عیراق لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا زیاتر لە هەزار و
500 گەشتی راستەوخۆی ئەنجامداوە و زیاتر لە 271 هەزار گەشتیاریشی گواستووەتەوە،
بەمەش گەشەکردنێکی بەرچاو لە جوڵەی گەشتەکانیدا بەدیدەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، کۆمپانیای گشتیی
هێڵە ئاسمانییەکانی عیراق لە مانگی ئەیلوولی 2026دا چالاکییەکی بەربڵاوی
ئەنجامداوە، بە شێوەیەک لە رێگەی هەزار و 585 گەشتی راستەوخۆوە، 271 هەزار و
589 گەشتیاری بۆ وڵاتانی جیاوازی جیهان گواستووەتەوە.
هاوکات، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە رایگەیاندووە: کۆمپانیاکەیان
بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتە ئاسمانییەکان و
ئامادەکاریی زیاتری گەشتی ئاسمانیی عیراق بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شایستەتر بە
گەشتیاران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

