ئەنجومەنی نوێنەران وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگهێشت دەکات
عیراق 04:11 PM - 2026-10-07
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاری دا وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بانگهێشت بکات، بۆ تاوتوێكردنی بڕیاری حكومه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌موواركردنه‌وه‌ی بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلار، له هه‌مان كاتدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی10ی2026ی دواخست و تایبه‌تی كرد به تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته.
له‌و باره‌یه‌وه، د. بڕیار ڕەشید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراکسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "دوای داكۆكیكردنمان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه دوابخات، بۆ تاوتوێكردنی لێكه‌وته‌كانی بڕیاری حكومه‌تی فیدراڵی بۆ هه‌موواركردنه‌وه‌ی ەهای ئاڵوگۆڕی دۆلار.
راشیگەیاند: له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا هه‌ریه‌ك له فالح ساری وه‌زیری دارایی و نزار ناسر پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نه‌كه بكات، بۆ تاوتوێكردنی بڕیاره‌کە و هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی و ڕاده‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بارودۆخی بژێویی هاووڵاتییان.
لەلایەکی ترەوە، پۆڵا سیروان دێره‌شی ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران ئیمزایان كۆكرده‌وه بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، داواكارییه‌كه‌ش رەزامەندیی هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌ده‌ستهێنا، كه له دانیشتنه‌كه‌دا ئامادەبوون.
راشیگەیاند:بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ناوبراوان بانگهێشتی لیژنه‌ی دارایی بكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

