riklam

خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین تێكەڵ ناكرێن

کوردستان 11:44 AM - 2026-10-07
خانەقین PUKMEDIA

خانەقین

خانەقین

پشتبەست بە ماددەی 140ی دەستوور و لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی، پەروەردەی عیراق بەڕەسمی خوێندنگە كوردییەكانی قەزای خانەقینی لەپڕۆسەی تێكەڵكردنی خوێندنگەكان بەدەركرد.

  بەگوێرەی نووسراوێكی رەسمی بە ژمارە (1088) لە ڕێكەوتی 7ی تشرینی یەكەمی 2026، كە ئیمزای بەڕێوەبەری گشتیی خوێندنی كوردی لەسەرە و ئاڕاستەی پەروەردەی دیالە كراوە، جەخت لەسەر رەزامەندیی وەزیری پەروەردە لەڕێكەوتی 23ی ئەیلوولی 2026 كراوەتەوە، كە بەپێی داواكارییەكی نووسراوی پەرلەمانتار سروە محەمەد، خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین لە بڕیاری تێكەڵكردن بەدەركران.

لە نووسراوەكەدا ئەوەش هاتووە، كە ئەم بڕیارە پشتبەستنە بە ماددەی 140ی دەستووری عیراق و سیستەمی خوێندنگە سەرەتاییەكانی ژمارە 30ی ساڵی 1978 و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش راسپێردراون بۆ گرتنەبەری رێكارە كارگێڕییەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكە. 

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 10ی 7ی 2026، سروە محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبساتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: رازەمەندی عەبدولكەریم عبتان وەزیری پەروەردەی عیراق-م وەرگرت لەسەر راگرتنی بڕیاری تێكەڵكردن (دمج) یان داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی سەر بەخوێندنی كوردی خانەقین و هێشتنەوەیان وەك خۆیان.

راشیگەیاند: ئەم بڕیارە بەهۆی تایبەتمەندی سیاسی و مافە دەستوورییەكانی شاری خانەقینەوە دراوە، وەك یەكێك لە ناوچەكانی ماددەی 140، بەمەبەستی پاراستنی پڕۆسەی خوێندن و جێگیربوونی رەوشی پەروەردە لە ناوچەكەدا.

PUKMEDIA 

دەقی بڕيارە كە:


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket