بەهاى 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار جێگیر کرا
عیراق 09:12 AM - 2026-10-07
PUKMEDIA
دۆلار و دينار
بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند: بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریماندا بە پەسندكردنی نرخێكی نوێی ئاڵوگۆڕی دۆلارو بەهای 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار جێگیر كرا، هاوكات فرۆشتنی هەر دۆلارێكی بۆ هاووڵاتییان بە هەزارو 520 دینار دیاریی كرا.
لە نووسراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەڕۆژی 6ی 10ی 2026، بڕیاریدا بەهەمووار كردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەك، نرخی كڕین لە وەزارەتی دارایی بۆ هەر دۆلارێك بە هەزارو 500 دینار دەبێت و نرخی فرۆشتن بۆ بانكەكان بە هەزارو 510 دینار دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە: نرخی فرۆشتنی بانكەكان و دامەزراوە داراییە نابانكییەكان بۆ سوودمەندبووی كۆتایی (هاووڵاتییان) بۆ هەر دۆلارێك، هەزارو 520 دینار دەبێت.
هەر بەپێی نووسراوەكە، ئەم بڕیارە لەئەمڕۆ 7ی 10ی 2026 ەوە جێبەجێ دەكرێت.
PUKMEDIA
دەقی نووسراوەكە:
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

