نووسەرێکی کورد خەڵاتی کتێبی ئەڵمانی ساڵی 2026ی بەدەستهێنا
کوردستان 08:34 PM - 2026-10-06
تایبەت
نووسەر و ڕۆماننووسی کورد شەیدا بازیار
نووسەرێکی کورد، خەڵاتی کتێبی ئەڵمانی ساڵی 2026ی بەدەستهێنا کە یەکێکە لە خەڵاتە ئەدەبییە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا.
نووسەر و ڕۆماننووسی کورد شەیدا بازیار لە مەراسیمێکدا لە شاری فرانکفۆرت، خەڵاتی کتێبی ئەڵمانی (Deutscher Buchpreis)ی ساڵی2026ی بۆ ڕۆمانی " Die Lücken " (کەلێنەکان) وەرگرت.
ئەم خەڵاتە یەکێکە لە گرنگترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی ئەڵمانیا و ساڵانە بۆ باشترین ڕۆمان بە زمانی ئەڵمانی دەدرێت و بەو پێیەش شەیدا بازیار خەڵاتی دارایی 25 هەزار یۆرۆی وەرگرتووە.
لێژنەی هەڵسەنگاندن ڕۆمانی " Die Lücken "ی لە 205 بەرهەمی ئەدەبی هەڵبژارد و بە "ڕۆمانێک دژی بێباکی" ناوی برد، چونکە چیرۆکی نزیکەی سەد ساڵ مێژووی ئەڵمانیا دەگێڕێتەوە و لە ڕێگەی چیرۆک و ئەزموونی بنەماڵە و کارەکتەرە جیاوازەکانەوە باس لە تەوەری یادەوەری و چەوساندنەوە و کۆچکردن دەکات.
نووسەر و ڕۆماننووسی کورد شەیدا بازیار لە ساڵی 1988 لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە خێزانەکەی پێش لەدایکبوونی هەڵاتبوون بۆ ئەڵمانیا، بەو پێیەی دایک و باوکی چالاکی سیاسی بوون لە کوردستانی ئێران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

