riklam

كارەبای سلێمانی: كارەبا بڕینی هاوبەشان لەسەر پارە نەدانی مانگانەیە

کوردستان 08:20 PM - 2026-10-06
وێستگەی دابەشکردنی کارەبا PUKMEDIA

وێستگەی دابەشکردنی کارەبا

کارەبا

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕوونکردنەوەیەکدا هاووڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە، كە تا ئیستا كارەبا بڕین لەسه ر قەرز نەبووە، بەڵكو لەسەر پارە نەدانی مانگانە بووە.

دەقی روونکردنەوەکە:

هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە كە رۆژانە هەندێك ماڵ كارەبایان دەكوژێتەوە، بەهۆی یەكێك لەم حاڵەتانەی خوارەوەیە و خاڵ بە خاڵ روونیدەکەینەوە بۆ ئەوەی تووشی کارەبا بڕین نەبن:- 

1-  دوای دەرچوونی پسووڵەی مانگانە و دوای (50) رۆژ لە دابەزینی لە سیستمی (ئیندراو)و (ئی پسولە)، ئەگەر هاوبەشەكە پارەنەدات كارەباكەی دەكوژێتەوە، كە پارەكەی دا لە ماوەی (24) سەعات كارەباكەی هەڵدەبێتەوە، له حاڵەتی هەڵنەبوونەوەی کارەباکەی پێویستە پەیوەندی بە ژمارە (1992) بكات و ئاگاداریان بكاتەوە كه پارەی کارەبای رادەست کردووە  و کارەبای بۆ نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەوە راستەوخۆ لەڕێگەی سیستم کارەبای بۆ بگەڕێننەوە یان لەلایەن تیمی تایبەت سەردان دەكرێت و کارەبای بۆ هەڵدەکرێتەوە .

2-  ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە پێوەری زیرەكیان هەیە و لینك نەكراوە، تیمێكی تایبەت سەردانیان دەكات بۆ (لینك ) كردن، ئەگەر هاوبەشەكە لە ماڵ نەبوو (پسولەی ئاگاداری پێدەدرێت) پێویستە پەیوەندی بە ژمارە (1992) بكات زانیارییەكان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی تووشی بچڕانی کارەبا نەبن لە کاتی سەردانی تیمەکان بۆ لینک کردن هاوكاری تیمەكان بن كارەبایان نابڕدرێت، بەپێچەوانەوەی كارەبایان دەبڕدرێت.

3-  ئەو شوێنانەی كە كارەبایان هەیە، بەڵام بە ڕەسمی هاوبەشی كارەبایان نەكردوەتەوە، ئەمانەش كارەبایان دەكوژێتەوە تا ئەو كاتەی هاوبەشی دەكەن و دواتر كارەبایان هەڵدەبێتەوە.

4-  ئەو شوێنانەی كارەبایان (سواپە) ، دواتر لینکی پێوەری زیرەکیان بۆ کراوە، واتە لەگەڵ ماڵی دراوسێیان تێكەڵاوبوون روویداوە و دوای سەردانیكردن كێشەكەیان چارەسەر دەكرێت و كارەبایان هەڵدەبێتەوە.

هەروەها هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە تا ئیستا كارەبا بڕین له سه ر قەرز نیە، بەڵكو لەسەر پارەدانی مانگانەیە، بەڵام دوای كۆتایی هاتنی ماوەی لێخۆش بوون كە (18/10/2026) كۆتایی دێت، قەرزی كۆن دەكرێت بە (قسیت)ی مانگانە و بە ئیجباری وەردەگیرێتەوە و هەمان ماوەی (50) رۆژی پارەدانی كارەبای مانگانەی بەسەردا جێبەجێ دەكـرێت و كارەبای دەكوژێتەوە.

هاوکات بەردەوام رۆژانە تا سەعات (12)ی شەو تیمی تایبەت ئامادەیە بۆ هەڵكردنەوەی كارەبای ئەو ماڵانەی كە نەتوانرا لە ماوەی (24) سەعاتدا هەڵبێتەوە.

هەروەها بۆ ئەوەی رێگری بکەیت لە بڕینی کارەباکەت تکایە :-

1- مانگانە لەکاتی خۆیدا پێش ئەوەی کارەبات ببڕدرێت پارەی کارەباکەرەت بدە.

2- سەیری پسولەی کارەباکەت بکە ئەگەر بە پێوەری کلاسیک پارەت بۆ دێتەوەو پێوەری زیرەکت هەیە ، خۆت سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکە بۆ ئەوەی پێوەرەکەت بۆ لینک بکرێت.

3-ئەگەر کارەبات هەیە و هاوبەشیت نیە ، پێش ئەوەی توشی کارەبا ببیت بەفەرمی هاوبەشی بکەرەوە بۆ ماڵ، دوکان ، باخ یان هەر جۆرو پۆلەێکە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket