مەکتەبى سیاسى یەکێتى پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى ئێزدییەکان دەکات

کوردستان 11:06 AM - 2026-10-06
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێزدییەكان

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە جەژنی  رۆژووی ( جەمایێ) ئێزدییدا پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى ئێزدییەكان دەکات.

دەقى پەیامەکە:

لە جەژنی  رۆژووی ( جەمایێ) ئێزدییدا 


پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین 
 
هیوادارین ئێزدییەكان لە سایەی كوردستانێكی پڕ لە ئارامیدا سروتەكانی  ئەم جەژنە وهەموو جەژنەكانیان بە خۆشی وكامەرانی بەڕێوە ببەن ، ئەم بۆنەیەیان ببێتە مایەی پتەوكردنی زیاتری گیانی پێكەوەیی لەگەڵ گشت پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكانی تر و رۆژە سەخت و پڕلە نەهامەتیەكانی ڕابووردویان تێپەڕێن.

ئومێدەوارین لەم بۆنەیەدا شەنگال و ناوچەكانی زێدی باو وباپیرانی خوشك و برا ئێزدییەكان سەرلەبەری ئاوەدانبكرێتەوە و ژیانێكی پڕ لە خۆشی و ئاسودەیی تێدا بەرنەسەر.

دووبارە پیرۆز بێت  
 
مەكتەبی سیاسی 
 یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە