جەنگی ناوخۆیی یەمەن پێدەنێتە قۆناغێکی هەستیارەوە
جیهان 10:44 AM - 2026-10-06
میدیاکان
ئۆپراسیۆنی بەرەبەیانی یەمەن
ئۆپراسیۆنی "بەرەبەیانیی یەمەن"ـی حکومەتى
یەمەن دژى حوسییەکان بەردەوامی هەیە، جەنگ لە تەواوی میحوەرەکان چڕبووەتەوە،
فەرماندەی سوپای یەمەنیش دووپاتی دەکاتەوە، ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە بۆ کۆتاییهێنانی دەسەڵاتی حوسییەکانە لەو
ناوچانەی کۆنترۆڵییان کردووە، نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە دۆخی مرۆیی نیگەرانە و دەڵێت:
زیاتر لە 184 هەزار هاووڵاتی ئاوارە بوون.
رۆژی یەکەمی جەنگ
ڕەشاد علێمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی
یەمەن، رۆژی 5ی10ی2026 دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی "بەرەبەیانیی یەمەن"ـی
راگەیاند و هێزەکانیان کۆنترۆڵکردنی گەرووی بابولمەندەب و
فڕۆکەخانەی "زوباب"یان لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕاگەیاند.
هاوکات سعودیە بەشداری لە جەنگەکەدا کردووە و بەپێی
وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە، 100 فڕۆکەی جەنگیی سعودی بەشداریی ئۆپراسیۆنی "بەرەبەیانیی
یەمەن" دەکات، لە پێناو پاڵپشتیکردنی هێزەکانی حکومەتی یەمەن.
ئاماژەبەوەشکراوە، 324 ئامانجی
گرنگیان لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکە لە یەمەن پێکاوە و بەردەوامیش چاودێریی ئامانجە
جوڵاوەکانیان کردووە، ئەمە جگە لە هێرشکردنە سەر ئامانجی حوسییەکان لە سەنعا.
حوسییەکان پاشەکشە رەتدەکەنەوە
لە بەرامبەر بانگەشی هێزەکانی سوپای یەمەن، کە
رایانگەیاندبوو ژمارەیەک خاڵی ستراتیجی "بابولمەندەب"یان
کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و هێرشێکی ستراتیجییان بە ئاڕاستەی
سەنعا دەستپێکردووە، چەکدارە حوسییەکان
پێشڕەوییەکانی هێزەکانی حکومەت ڕەتدەکەنەوە و رایدەگەیەنن لە پارێزگای تەعز پێشڕەویان
کردووە، هەروەها بانگەشەى
ئەوەیان کرد چوونەتە ناو ماڵی ڕەشاد علێمی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەمەن
لە تەعز.
جەنگ تا کۆتایی هاتنی حوسییەکان بەردەوام دەبێت
رەشاد علێمی ، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەمەن، ئاستی گرژییەکانی بەرزکردەوە
و رایگەیاند: تا گەیشتن بە سەنعای پایتەخت و کۆتایی هاتنی حوسییەکان جەنگ
بەردەوامی دەبێت، دڵنیایشی دا ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵ دەکرێنەوە، جارێکی دیکە دەبوژێنەوە،
هەروەها لێبوردنیش بۆ هەموو ئەو چەکدارانە دەردەکرێت کە چەکەکانیان دادەنێن
هاوکات، ماجید نەزیلی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی
یەمەن، رایگەیاند: پاڵپشت بە هێزی ئاسمانی، هێزەکانی سوپای یەمەن ئۆپراسیۆنی
کۆنترۆڵکردنی تەواوی وڵات بەرێوەدەبەن، بۆ لەناوبردنی پێگە و چەکدارانی حوسییەکان.
وتیشی: هێزەکانمان
سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانەی زولباب و هەوڵی پچرانی هاوکارییەکان بۆ
حوسییەکان دەدەین.
لەلایەکی دیکەوە، لیوا
عەبدولرەحمان حاجی فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی وڵات( هێزی حکومەت)، رایگەیاند:
ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی خاکی وڵاتەکەمانە، لەگەڵ کۆتایی
هاتنی بە بوونی چەکدارە حوسییەکان.
وتیشی: هەر چەکدارێک چەک
دابنێت، ئەوە پارێزراو دەبێت و پاراستنیشیان ئەرکێکی ئەخلاقی و ئاینیە.
100 چەکداری حوسی کوژراون
شانەی راگەیاندنی میحوەری
تەعز، ئاشکرای کرد: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 چەکداری حوسی کوژراون و 150ی دیکەش
بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان تێکشکێندراون، لەگەڵ
تێکشکاندنی 5 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی.
ئاماژەی بەوەشکرد:
هێزەکانی حکومەت زیاتر لە هەزار ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە، ئەمە جگە لەوەی لە
ناوچەکانی ئەربەعین، ئەقروز، چیای حەبشی و دەوروپشتی کەدحە ئۆپراسیۆنەکانیان
چڕکردووەتەوە.
تورکیا و پاکستان هاریکاری سعودیە دەکەن
لەگەڵ بەرەوپێشچوونە سەربازییەکان، هەر یەک لە
پاکستان و تورکیا بەڵێنی ناردنی هێزییان داوە بۆ سعودیە، ئەمەش لە چوارچێوەى ئەو
ڕێککەوتنەى لە نێوان ئەو وڵاتانە کراوە بەناوى هاوپەیمانیى مەککە.
ماوەى دوو ڕۆژە ڕووبەڕووبونەوەکانی یەمەن بە
بەراورد بە ناکۆکییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بووە، نەتەوەیەکگرتووەکان
دەڵێت، 184 هەزار کەس لە ناوخۆی یەمەن ئاوارەبوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حوسییەکان پێشتر بەشێکی زۆری باکوری یەمەنیان کۆنترۆڵکردبوو،
لەنێویاندا سەنعای پایتەخت و شاری حودەیدە لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە، هاوکات مانگی
ڕابردوو دەستیان بەسەر بەشێک لە کەناراوەکاندا گرت بەدرێژایی دەریای سوور و گەرووی
بابولمەندەب، ئەمەش کوشندەترین شەڕی یەمەن بوو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، هەروەها
حوسییەکان لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی یەمەنەوە هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتی
دراوسێی سعودیە و گەمارۆی دەریایییان بۆ سەر کەشتییەکانیان ڕاگەیاند بوو
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
08:52 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08 -
لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول بڵاوكرایەوە
کوردستان 05:02 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

