هێڵی دەریایی عیراق دوای زیاتر لە 50 ساڵ لە کەنداو دەستبەکاردەکاتەوە
عیراق 10:19 AM - 2026-10-06
INA
بەندەرێکی عیراقی
لەم مانگەدا هێڵی دەریایی عیراق دوای زیاتر لە 50 ساڵ دەست بە چالاکییە
بازرگانییەکان لە کەنداو دەکاتەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ڕایگەیاند: کە کۆمپانیای گواستنەوەی
دەریایی نیشتمانی ناسراو بە (Iraqi Line)، خۆی
ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە بازرگانییە دەریاییەکان لە ناوچەی کەنداو،
ئەوەش دوای دابڕانێک کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 50 ساڵ لەمەوبەر.
بڕیارە یەکەم گەشتی ئەم هێڵە لە 15ی تشرینی یەکەمى ئەمساڵدا
ئەنجامبدرێت، لە بەندەری جەبەل عەلییەوە لە ئیمارات بەرەو بەندەری ئوم قەسر لە
عیراق بەڕێ بکەوێت.
ئامانج لەم هەنگاوە بەهێزکردنی تواناکانی گواستنەوەی دەریایی عیراقە،
زیادکردنی قەبارەی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
جێی باسە، دواین گەشتی سەرکەوتوى کەشتییە بارهەڵگرە عیراقییەکان لە
کەنداو بۆ ناوەڕاستی دەیەی 1960ى زاینى دەگەڕێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

