riklam

بەهۆى پێکدادانی دوو بەلەم لە کۆنگۆ 30 کەس گیانیان لەدەستدا

جیهان 09:56 AM - 2026-10-06
وێنەیەکى رووبارى کۆنگۆ AFP

وێنەیەکى رووبارى کۆنگۆ

جیهانى

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو بەلەم لەسەر ڕووباری کۆنگۆ لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، 30کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون و پڕۆسەی گەڕان بەدوای ونبووەکاندا بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو بەلەم لەسەر ڕووباری کۆنگۆ لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ (DRC)، 30 کەس گیانیان لەدەستدا و چەندان کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

وەزیری ناوخۆی پارێزگای ئێکواتۆر ڕایگەیاند: کە پێکدادانەکە لە نزیک ناوچەی «نگۆبێ-لۆکۆلێلا» بە شەو ڕوویداوە، ئاماژەی بەوەش کرد: کە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەو 30 کەسە بەڕێوەچووە و پڕۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا هێشتا بەردەوامە.

جێی باسە، لە مانگی تەمموزیشدا، بەلەبێکی دارین کە خوێندکارانی دەگواستەوە لە ڕووبارەکانی «سانکورو» و «کاسای» نقووم بوو و لە ئەنجامدا لانیکەم 20 کەس گیانیان لەدەستدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket