نرخی یەک بەرمیل نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند
جیهان 09:03 AM - 2026-10-06
PUKMEDIA
نرخی نەوت
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی
جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە زیاتر لە
100دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی ماڵپەڕی (OIL PRICE)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 35 سەنتی
دیکە بەرزبووەوە بە 100 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات یەک بەرمیل
نەوتی تەکساس 24 سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بە 89 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوە
دەکرێت.
پەیوەست بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئەوە
بۆ گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە، کە بەهۆیەوە هێشتا بازاڕی وزە
مەترسی لەسەرە، ئەمە جگە لەوەی گروپی حەوت لە کۆگای هەڵگرتنی نەوت کشانەوە، کە
ئەمەش وایکرد، جارێکی دیکە نرخی نەوت ناسەقامگیر ببێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

