یەکێتی باوەڕی بە دیموکراسیەت و دەستەبەرکردنی ئازادییەکان هەیە
کوردستان 08:15 PM - 2026-10-05
PUKMEDIA
بەشێک لە کۆبونەوکە
لە بەغداد یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە ناوەندەکانی توێژینەوەی عیراق و نوێنەرانی میدیا نێودەوڵەتییەکان دەکات.
د.
خالید شوانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد، کاروان
گەزنەیی وتەبێژی یەکێتی پێشوازییان کرد لە بەشێکی زۆر لە سەنتەرە توێژینەوەکانی
عێراق و بەشێک لە نوێنەرانی میدیا نێودەوڵەتییەکان.
لە دیدارەکەدا،
جەخت لەوە کرایەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕی تەواوەتی بە پرەنسیبەکانی
دیموکراسیەت و دەستەبەرکردنی ئازادیەکان هەیە، وێڕای ئەمەش جەخت کرایەوە لەسەر
گرنگیی ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەش و ڕەخساندنی
ژینگەیەکی تەندروست بۆ گوێگرتن لە ئەکادیمیستان و ناوەندە لێکۆڵینەوە
ستراتیژییەکان، کەئەمەش ڕێبازی سەرۆک مام جەلال و جێبەجێکردنی بەرنامەکەیەتی.
هاوکات، لە
دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەوەی، بۆ ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتێکی دروست و
حەکیمانە، پێویستە مەودای نێوان ناوەندە ئەکادیمییەکان و ڕۆژنامەنووسان لەگەڵ حزب
و هێزە سیاسییەکان کەمبکرێتەوە، بە ئاڕاستەیەک کە بتوانێت خزمەتی گشتی پێشکەش بکات
و لەپێناوی چاکەی گشتیدا بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

