هێزەکانی حکومەتی یەمەن لە بابولمەندەب نزیک دەبنەوە
جیهان 05:36 PM - 2026-10-05
AFP
هێزەکانی حکومەتی یەمەن لە بابولمەندەب نزیک دەبنەوە
هێزەکانی
حکومەتی یەمەن لە هەوڵێکیاندا بۆ وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانەی ڕادەستی حوسییەکان
کرابوون، دەستییان بەسەر چەندین پێگەی سەرەکیی سەر بە تەنگەی بابولمەندەبدا گرت.
بەپێی ئەو سەرچاوە سەربازی و حکومییانەی
بە ڕۆیتەرزیان راگەیاندووە، هێزەکانی حکومەت بە پاڵپشتی هاوپەیمانێتی و بەسەرکردایەتی
سعودیە، بەشێکی گەورەی ناوچەی "زوباب"یان کۆنتڕۆڵ کردووە کە ڕوانینێکی
ستراتیژی بەسەر تەنگەکەدا هەیە. لە بەرامبەردا، ڕاگەیاندنەکانی سەر بە حوسییەکان
پێشڕەویی هێزەکانی حکومەتیان لەو ناوچەیەدا بە تەواوی ڕەتکردووەتەوە.
هاوكات، دوای
ئەوەی شەڕی ناوخۆیی یەمەن بەهۆی ململانێ فراوانەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران سەریهەڵدایەوە
شەڕ و پێكدادان لە چەندین شوێنی جیاواز توندتر بووەوە، بەجۆرێک حوسییەکان جگە لە
هەوڵەکانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بابولمەندەب و ئاڕاستەکردنی مووشەک و درۆن بۆ سەر شار
و ژێرخانی سعودییە، لە سنووری پارێزگای تەعیزیش پێشڕەوییان کردووە، بەپێی چەند
سەرچاوەیەکیش، ڕێگەی شاخاویی تەعیزیان گەمارۆ داوە، هەرچەندە سەرچاوەیەکی دیکەی
حکومی داخرانی ڕێگەکەی ڕەتکردووەتەوە وەک وەڵامێک، حکومەتی دانیپێدانراوی
نێودەوڵەتیی یەمەن دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەکان
ڕاگەیاند.
لەلایەکی
ترەوە، ئەمڕۆ 5ی10ی2026 مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەلێدوانێکیدا بۆ
رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: سعودیە مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، ئەمەش دوای
هێرشەکانی تاقمی حوسییەکان کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەیانی یەمەن
و پێشڕەوییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە چەند بەرەیەکدا.
راشیگەیاند: هێزەکانی
یەمەن هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو خاکە دەدەن کە لە کاتی هێرشەکانیاندا لەلایەن
حوسییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە خاکێکە کە حوسییەکان
لە ئەنجامی هێرشەکەیان دەستیان بەسەردا گرتووە و ئەوەی ئێستا ڕوودەدات
وەڵامدانەوەیە بۆ ئەوە، ئێمە پێشبینیمان دەکرد ئەمە ڕووبدات و رووشیدا.
لای خۆشیەوە
هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی سعودیە کە پاڵپشتی لە حکومەتی شەرعی دەکات، لەناوبردنی
324 ئامانجی بەنرخی لەدوای هەڵدانی "بەیانی یەمەن" ڕاگەیاند، ئەمە جگە لە دەستەبەرکردنی
بەرگری ئاسمانی بۆ گەرووی باب ئەلمەندەب.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
08:52 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08 -
لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول بڵاوكرایەوە
کوردستان 05:02 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

