عیراق كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول هێنا
عیراق 10:22 AM - 2026-10-05
PUKMEDIA
پارەی عیراقی
دوێنی یه‌كشه‌ممه 4-10-2026 وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی مووچه‌خۆرانی هێناو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌مڕۆ لیستی مووچه راده‌ستی عیراق ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی مووچه‌خۆرانی هێناوه، له‌كاتێكدا ماوه‌ی 10 رۆژبوو ده‌ستیبه‌دابه‌شكردنی مووچه كردبوو.
هاوكات بڕیاره وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی10ی2026 لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی نۆ راده‌ستی عیراق بكات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 4ی10ی2026،تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بات بۆ فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ و سبه‌ینێ دوو شه‌ممه به ره‌سمی ڕ‌اده‌ستیان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: له‌گه‌ڵ لیستی مووچه‌كه‌دا، ڕ‌اپۆرتی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی دارایی تایبه‌ت به خه‌رجی و داهاته‌كانی (مانگی ئاب 2026)، ڕ‌اده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌كات، به ئامانجی وردبینیكردن و خێراكردنی پڕ‌ۆسه‌ی دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

