بەئامادەبوونی وەفدی هەرێم، لیژنەی دارایی بودجەی 2027 تاوتوێ دەكات
کوردستان 09:15 PM - 2026-10-04
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەمڕۆ 4ی 10ی 2026، بەئامادەبوونی وەفدی هەرێم، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ تاوتوێكردنی چەند تەوەرێك، لەوانەش خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵی 2027، كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، كە كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وفدی یاوەری بەشدارییان تێدا كرد، بڕگەكانی پڕۆژەیاسای بودجە تاوتوێ كران، هاوكات جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە پێویستە گۆڕانكاری لە دابەشكردنی بودجەدا بكرێت و پارەی زیاتر بۆ تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دابین بكرێت، بە شێوازێك كە دڵنیایی بدات لە دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان.
هاوكات لیژنەی دارایی گوێی لە كورتەیەك سەبارەت بە كاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم گرت، كەتێیدا ژمارەی خێزانە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان كە بە نزیكەی 30 هەزار خێزان مەزەندە دەكرێت خرایەڕوو، جەختیش لەسەر فراوانكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە هەرێم كرایەوە، بە شێوازێك كە بەشداربێت لە دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ ئەو خێزانانە.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە كارەكانی لیژنەكە تاوتوێ كران، لەوانەش ناوەڕۆكی ئەو نامەیەی كە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە سەبارەت بە پێداویستییەكانی پڕۆژەیاسای بودجە و تاوتوێكردنی دۆخی دارایی و گوێگرتن لە تێبینییەكانی ئەندامانی لێژنەكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

