سەرۆککۆمار: لە دۆسیەی ونبووەکاندا عیراق هاریکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات
عیراق 03:25 PM - 2026-10-04
نوسینگەی راگەیاندن
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق و خاتوو ماری یاماشیتا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
نزار
ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، پێشوازیکرد لەخاتوو ماری یاماشیتا نوێنەری تایبەتی
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە دیدارێکیشدا تیشک خرایە سەر هاریکاری و
هەماهەنگی نێوان عیراق و نەتەوەیەکگرتووەکان.
بەپێی
راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار،لەمیانی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر هاریکاری و
هەماهەنگی نێوان عیراق و نەتەوەیەکگرتووەکان وچۆنیەتی بەهێزکردنی ئەو هاوبەشیە بەپێی
پابەندییە نێودەوڵەتییەکان.
هەروەها
لەدیدارەکەدا پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی سەبارەت بە دۆسیێی وونبووەکانی کوەیتی و
بەرەوپێشچوونی کارەکانی لیژنەی تەکنیکی کرا، کە ئەرکی گەڕان بەدوای ڕوفاتەکان و
دیاریکردنی چارەنووسیان پێسپێردراوە.
هەر لە
دیدارەکەدا، سەرۆککۆمار پابەندبوونی عیراقی بەبەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ
لایەنە پەیوەندیدارەکان دووپاتکردەوە، بەپێی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی، هاوکات
جەختی لەگرنگی بەردەوامی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە کردەوە.
لەلای
خۆیەوە خاتوو یاماشیتا پێداچوونەوەی بەو هەوڵانەدا کرد کە خۆی و تیمەکەی لە
بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسێیە ئەنجامی دەدەن، سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو
ئاسانکاریانەی کە عێراق پێشکەشی کردوون بۆ دڵنیابوون لە سەرخستنی ئەرکەکەی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

