وەزارەتی دارایی: سبەینێ لیستی مووچە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری دەکات
کوردستان 02:11 PM - 2026-10-04
PUKMEDIA
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی ئەیلول و تەرازووی
پێداچوونەوەی مانگی ئاب دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق و سبەینێ بە رەسمی
رادەستیان دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان،
ئەمڕۆ 4ی10ی2026،تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان،
لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبات بۆ
فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، وە سبەینێ دوو شەممە بە رەسمی
ڕادەستیان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، هەر سبەینێ دووشەممە
ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی ئاب 2026)،
ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عیراق دەکات، بە ئامانجی
وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

