وەزیری داد: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبودجەی 2027دا مسۆگەر كراوە

کوردستان 12:26 PM - 2026-10-04
خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عیراق وەزارەتی دادی عیراق

خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عیراق

وەزیری دادی عیراق رایگەیاند: موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2027دا مسۆگەر كراوەو وەفدی رەسمی هەرێم سەردانی بەغداد دەکەن و کۆبونەوەکانیان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە دەستپێدەکات.

خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عیراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی پێش گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەیەک لە نێوان وەفدی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بکرێت و هاوکات شایستە داراییەکانی هەرێم دیاری بکرێت.

وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە لەچەند رۆژی داهاتوو وەفدی رەسمی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکەن، کۆبونەوەکانیان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە دەستپێدەکات و چەندین بابەتی گرنگی تر گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

وەزیری داد ئەوەشی راگەیاند: مژدە دەدەین بە مووچەخۆرانی هەرێم، کەلەناو ئەو یاداشتەی بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2027دا مسۆگەر كراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە