لیستی مووچەی مانگی نۆ ر‌ادەستی بەغداد دەکرێت

کوردستان 10:08 AM - 2026-10-04
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

مووچە

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ لیستی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول ر‌اده‌ستی به‌غداد بكرێت و له‌ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا مووچه‌ بۆ هه‌رێم بنێدرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ PUKMEDIA ی رایگه‌یاند: سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 5-10-2026 لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئه‌یلول (مانگی 9) و ته‌رازووی پێداچونه‌وه‌ی مانگی هه‌شت، ر‌اده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ كاتی ناردن و دابه‌شكردنی پاره‌كه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ پڕ‌ۆسه‌ی وردبینی و خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 ر‌ۆژی دیكه‌ی پێده‌چێت تاوه‌كو پاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، رۆژی 15ی 9ی 2026، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كردو به‌چوار رۆژ دابه‌شكرا، رۆژی 19ی ئه‌یلولیش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ هات.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە