كەشتی فڕۆكەهەڵگری "جۆرج بوش" بۆ وەرگرتنی پشوو گەیشتە تایلاند
جیهان 09:23 AM - 2026-10-04
Reuters
Sooppharoek Teepapan
كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی "جۆرج ئەیچ دەبلیوو بوش" دوای بەشداریكردنی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئەمریكا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەنزیكەی پێنج هەزار سەربازەوە، گەیشتە نزیك دوورگەی "پوكێت" لە تایلاند، بە مەبەستی وەرگرتنی پشوو.
ئەمڕۆ 4ی 10ی 2026، كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی "جۆرج ئەیچ دەبلیوو بوش" گەیشتە نزیك دوورگەی پشوودانی "پوكێت" لە تایلاند، كە نزیكەی چوار هەزارو 800 سەربازی هەڵگرتبوو بۆ وەرگرتنی پشوو و حەوانەوە، دوای چەندین مانگ لە پشتیوانیكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئەمریكا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی چەندین ڕاپۆرتی دەزگاكانی راگەیاندن، ئەم كەشتییە فڕۆكەهەڵگرە كە لە جۆری "نیمیتز"ە، لە كاتی ململانێكان لەگەڵ ئێراندا لە دەریای عەرەب كاری كردووە.
هاوكات میدیاكان بڵاویانكردەوە، كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكە لەنگەر دەگرێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت كارمەندەكانی لەڕێگەی بەندەری ئاوی قووڵی پوكێتەوە بێنە وشكانی و لە نێوان 4 بۆ 9ی تشرینی یەكەمدا لەو دوورگە بەناوبانگەی پشوودان لە باشووری وڵاتەكە كات بەسەر ببەن.
ئەمەش دوای گەشتێكی پێنج رۆژەی كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی "ئەبراهام لینكۆڵن" دێت بۆ بەندەری "لام چابانگ" لەڕۆژهەڵاتی تایلاند لە مانگی ڕابردوودا، كە نزیكەی پێنج هەزار سەربازی هێزی دەریایی و مارینزی هەڵگرتبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

