نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد بەڕێوەدەچێت
کوردستان 05:47 PM - 2026-10-03
PUKMEDIA
دیمەنی مەراسیمەکە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 3ی10ی2026، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی
حزبی و حکومی و سیاسی عیراقی و کوردستانی، نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام
جەلال لە بەغداد بەڕێوەچوو، کە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-ییەوە
ئامادەکاری بۆ کرابوو.
سەرەتای مەراسیمەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد و دواتر بۆ رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال و شەهیدانی عیراق
فاتحە خوێندرا و پاشان گروپی هونەری سەمفۆنی عیراق پارچە موزیکێکیان پێشکەشکرد، کە هۆنراوەکەی لەلایەن محەمەد مەهدی جەواهیرییەوە تایبەت بە سەرۆک مام جەلال نووسراوە ولەلایەن کۆرسەوە پێشکەشکرا، پاشان فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال نمایشکرا.
سەرۆک کۆمار: پێویستە وانە لە سەرۆک مام جەلال وەربگرین
هاوکات نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: ئامادەبووانی بەڕێز سڵاوتان لێبێت، ئەمڕۆ بە هەستێکی پڕ لەشانازی و ئازارەوە نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە، ئێستا لە هەموو پێکهاتە و هێزە سیاسییەکان کۆبووینەتەوە بۆ زیندوو راگرتنی یادێک کە زۆربەمان بە بڕواوە بەشداری تێدا دەکەین.
راشیگەیاند: ئەمڕۆ یادێک زیندوو دەکەینەوە بۆ ئەوەی وانە وەربگرین، بۆ ئەو هەموو هەوڵەی سەرۆک مام جەلال دای لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادیی، زیرەکی سەرۆک مام جەلال لەچارەسەری کێشەکاندا بوو لەو هەلومەرجە ئاڵۆزانەی پێویستی بە گفتووگۆ و رێککەوتنی سیاسی هەبوو، سەرۆک مام جەلال هەمیشە لەڕۆح و هەناسەکانماندا دەمێنێتەوە و یادی دەکەینەوە.
هەیبەت حەلبوسی: شوێنپەنجەی سەرۆک مام جەلال بە هەموو کایە سیاسییەکانەوە دیارە
هەر لە مەراسیمەکەدا هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: ئەمڕۆ یادی کەسێک دەکەینەوە کە شوێنپەنجەی بە هەموو کایە سیاسییەکانەوە هەیە، سەرۆک مام جەلال لەماوەی سەرۆکایەتی کۆماریدا کەسایەتییەکی بەرجەستە کرد، کە راوبۆچوونی جیاواز و لایەنە سیاسییەکانی کۆدەکردەوە لەڕێگەی گفتوگۆوە.
راشیگەیاند: عیراقی ئەمڕۆ پێویستی بە گەیاندنی وانەیە لە ئەزموونی سەرکردەکانی رابردوو، کە چارەسەری کێشەکان بە ناکۆکی بەدی نایەت بەڵکو بە رێککەوتن و لێکتێگەیشتن و لێبوردەیی دەبێت، هەربۆیە بەوپەڕی رێزەوە یادی ئەو دەستکەوتانە دەکەینەوە کە سەرۆک مام جەلال بۆ عیراق بەدەستیهێنان.
عەممار حەکیم: مام جەلال پێگەیەکی گرنگی لە دڵی عیراقییەکاندا هەبوو
هاوکات عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ لەیادێکی نیشتمانیدا کۆدەبینەوە، کە لە ویژدانی عیراقییەکاندا بایەخێکی زیاتری هەیە و ساڵانێک تێپەڕیوە بەسەر کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا، کە ئامادەیی و پێگەیەکی گرنگی لە دڵی عیراقییەکاندا هەبوو، سڵاو بۆ سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەنێرین.
وتیشی: سەرۆک مام جەلال کەسایەتییەکی سیاسی و نیشتمانیی و عیراقی بوو، کە توانایەکی زۆری هەبوو لە یەکخستن و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لەڕێگەی گفتووگۆ وە، دۆزی کوردی بە دڵسۆزییەوە لە ئامێزگرتبوو، سووربوو لەسەر بەدیهێنانی مافەکانی رۆڵەکانی گەل و مافی کورد و عەرەبی پێکەوە کۆکردبووەوە، ئەمڕۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق پەیوەندییەکی پێشکەوتووە و پێویستە کاری باشتری تێدا بکرێت و ببێتە پەیوەندییەکی درێژخایەن، چونکە سەقامگیری هەرێم سەقامگیری عیراقیشە.
سودانی: سەرۆک مام جەلال باوەڕی تەواوی بە گفتووگۆ هەبوو
هەر لە مەراسیمەکەدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عیراق وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: سەرۆک مام جەلال باوەڕی وابوو عیراق ناتوانێت سەقامگیر بێت بەبێ بەشداری رۆڵەکانی، گفتووگۆ بەلای ئەوەوە ئامڕازێک بوو بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکان، لە کاتێکدا کە عیراق لە وێستگەیەکی گرنگدایە، ئەم یادە بەرز دەنرخێنین.
راشیگەیاند: سەرۆک مام جەلال پێی وابوو بەهێزبوونی عیراق بە یەکڕیزی رۆڵەکانی و پشتبەستنە بە دەستوور، پێویستە ئەو دەستکەوتانە بەرزبنرخێنین کە کوڕەکانیشی بەدەستیانهێناوە و رێبازەکەی بەردەوامە، مام جەلال خەباتی کرد بۆ وڵاتێک لەسەر بنەمای دەستوور و شەراکەت بەدیبێت، ئەمڕۆش ئەوە بەدیدێت.
ئەحمەد داود ئۆغلۆ: سەرۆک مام جەلال دوای خۆیشی هەمووانی کۆکردووەتەوە
هەر لە مەراسیمەکەدا،ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سیاسەتمەداری
ناوداری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا، وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند:
مام جەلال دوای خۆیشی هەمووانی کۆکردووەتەوە.
وتیشی: چەندین جار مام جەلالم بینیوە و ئەو
بەبەرپرسیارێتییەوە قسەی دەکرد و دەیویست عیراقییەکان و کوردەکان یەکبخات.
راشیگەیاند: ئەو کەسێک نەبوو، کارێک بکات و
شتێکی دیکەی لەدڵدا بێت، ئەو زۆر راستگۆ بوو، کە باوەشی پێدا دەکردیت، بە دڵ
باوەشی پێدا دەکردیت.
د. محەمەد سابیر: سەرۆک مام جەلال لە دۆخە خراپەکانیشدا پەیوەندییەکانی نەدەپچڕاند
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، باڵیۆز
د. محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ، وتاری
بنەماڵەی سەرۆک مام جەلالی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، کە مام جەلال سەر
بەنەوەیەکی سیاسی بوو کە لە قۆناغێکی ئاڵۆزدا ژیا، بەڵام کاتێک پۆستی سەرۆککۆماری
وەرگرت، وەک بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیی سەیری کرد و هەمووانی لە دەوری خۆی
کۆکردەوە.
راشیگەیاند: سەرۆک مام جەلال توانایەکی
ناوازەی هەبوو، لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و پەیوەندییەکی فراوانی لەگەڵ وڵاتانی
عەرەبی هەبوو،بۆیە سەرۆک مام جەلال درکی بەوە دەکرد، هەرچەندە دۆخەکە خراپ بێت،
نابێت پەیوەندییەکان دابخرێت.
تەواوی مەراسیمەکە و وتاری بەشداربووان لەم لینکەدایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

