پەیامی نزار ئامێدى بە بۆنەی رۆژی نیشتمانییەوە
عیراق 10:27 AM - 2026-10-03
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک کۆمار
نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارى عیراق
نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارى عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بە
بۆنەی رۆژی نیشتمانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و جوانترین هیوامان ئاراستەی
ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین.
دەقى بەیاننامەکە:
بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و جوانترین هیوامان
ئاراستەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین.
لە کاتێکدا وێستگەیەکی گرنگ لە مێژووی نیشتمانەکەمان بەبیر
دەهێنینەوە، ئەو کاتەی عێراق لە ساڵی ١٩٣٢ بوو بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ئەندام لە
کۆمەڵەی نەتەوەکاندا.
لەم بۆنەیەدا، سەدەیەک لە مێژووی عێراق بەبیر دەهێنینەوە بە هەموو ئەو
ڕووداو و وەرچەرخانانەی بەخۆیەوە بینیویەتی، هەروەها ئەو شەڕ و قەیران و ئاڵنگاری
و نەهامەتییانەی کە گەلەکەمان پێیاندا تێپەڕیوە؛ سەرەڕای هەموو ئەوانەش،
عێراقییەکان بە نیشتمانەکەیانەوە بەپەیوەستی مانەوە و توانییان بەسەر
ناڕەحەتییەکاندا زاڵ بن و سەرلەنوێ هەستنەوە.
ئەمڕۆ بەرپرسیارێتیی ئێمە ئەوەیە کە لە ڕابردووەوە پەند و وانە
وەربگرین و ئەو خاڵانەی کۆمان دەکەنەوە بەهێزتریان بکەین لە هەموو ئەو شتانەی
لێکمان دابڕن، هەروەها بە گیانێکی نیشتمانیی هاوبەشەوە کار بکەین لە پێناو
عێراقێکی ئارام و سەقامگیردا؛ دەوڵەتێک کە ژیانێکی شایستە و شکۆمەندانە،
خزمەتگوزاریی باشتر و هەلی کاری ڕاستەقینە بۆ هاووڵاتییانی دابین بکات.
بنیاتنانی داهاتووی عێراق بەرپرسیارێتیی هەمووانە، ئەمەش پێویستی بە
هاوکارییەکی دڵسۆزانە هەیە لە نێوان دامودەزگاکانی دەوڵەت، هێزە نیشتمانییەکان و
کۆمەڵگەدا، لەگەڵ دانانی بەرژەوەندیی هاووڵاتی و داهاتووی نەوەکان لە سەرووی هەموو
پێوەر و بایەخێکەوە.
لەم بۆنەیەدا یادی شەهیدانی نیشتمان و قوربانیدانەکانیان بەرز
رادەگرین و جەخت دەکەینەوە کە لەبەردەمماندا کارێکی زۆر ماوە بیکەین و لە هەمان
کاتدا دەرفەتی گەورەمان لەبەردەستدایە بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەهێزتر، سەقامگیرتر
و گەشەسەندووتر.
هەموو ساڵێک عێراق و گەلەکەی لە خێر و خۆشیدا بن.
نزار ئامێدی
سەرۆک کۆمار
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

