دژەتیرۆری عیراق داوای لێبوردن لە خێزانی دوو شەهیدەكەی پردێ دەكات
عیراق 07:48 PM - 2026-10-01
AI
دژەتیرۆری عیراق
دژەتیرۆری عیراق بۆ شەهیدبوونی دوو هاووڵاتی كورد لەپردێ، داوای لێبوردن لە خێزانەكانيان دەكات و دەڵێت: لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە.
دژەتیرۆری عیراق رایگەیاند: لەكاتی روبەڕوبوونەوەی چەند چەكدارێكی داعـ.ـش لە پردێ، دوو هاووڵاتی شەهیدبوون، داوای لێبوردن دەكەین بۆ ئەوەی بەسەر هاووڵاتییاندا هات و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزانی شەهیدەكان دەكەین.
دژە تیرۆری عیراق ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەی لێكۆڵینەوەی لە شەهیدبوونی دوو گەنجەكەی كەركوك پێكهێنراوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا، دوو گەنجی كورد بەناوەكانی محەمەد هێمن و موراد زانا، لە كاتی كاركردن بۆ پەیداكردنی بژێوی خێزانەكەیان و لە كاتی روبەڕوبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەكان و گروپە تیرۆریستییەكاندا شەهید كران.
دوای رووداوەكەش هەریەك لە، كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی رووداوە دڵتەزێن و نەخوازراوەكەی شاری كەركوك، بەیاننامەیان بڵاوكردەوەو رایانگەیاند: لای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەركوك شاری پێكەوە ژیانی ئاشتییانەی پێكهاتەكانە و لە رابردووشدا، لەروبەڕوبوونەوەی تیرۆر رۆڵی پێشەنگ و كاریگەریی هەبووە، بە پشتیوانی هێزەكانی هاوپەیمانان و هاوئاهەنگی تەواوی هێزە عیراقییەكان، ئێستاش ئامادەیی تەواوەتیمان هەیە لە بەرگریكردن لەكەركوك و تەواوی خاكی عیراق، بەڵام نابێت تیرۆر و خەڵكی سڤیل تێكەڵ بكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

