سامانە سروشتییەکان: چاکسازیی داناغاز کاریگەری لەسەر غازی ماڵان نابێت
کوردستان 02:40 PM - 2026-10-01
PUKMEDIA
لۆگۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى سامانە سروشتییەکان
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت: پڕۆسەی
چاکسازیی کۆمپانیای داناغاز هیچ کاریگەرییەکی لەسەر غازی ماڵان نابێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند:
هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە پڕۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناغاز کە لە ماوەی مانگێک
بەڕێوەدەچێت، بەهیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی غازی ماڵان ناکات،
لەکاتێکدا لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی غاز 640 ملیۆن پێ سێجایە لە چاکسازییەکەدا
بڕی بەرهەمهێنانی غاز دەبێتە 520 ملیۆن پێ سێجا، بەمەش بڕی کەمبوونەوەی غازەکە
کەمە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر غازی ماڵان نابێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ساڵانە پڕۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆڕمۆر لەم
مانگەدا ئەنجامدەدرێت و ئەمساڵیش لە ماوەی مانگێكدا لە رۆژی 2ى10 هەتا
2ی 11ی 2026، كۆمپانیای دانا غاز دەست بە پڕۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

