riklam

تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ هەشت هەزار كەسی تێپەڕاند

جیهان 01:29 PM - 2026-10-01
 ئیبۆلا لە كۆنگۆ ميدياكان

ئیبۆلا لە كۆنگۆ

جیهانى

وەزارەتی تەندروستیی كۆنگۆ رایدەگەیەنێت: ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی ئیبۆلا بۆ هەشت هەزار كەس بەرزبووەتەوەو تاوەكو ئێستاش نزیكەی  چوار هەزار كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی كۆنگۆی دیموكرات، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی ئیبۆلا بۆ هەشت هەزار و 67 كەس بەرزبووەتەوەو تاوەكو ئێستاش سێ هەزار و 901 كەسیان گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بووەتە گەورەترین شەپۆلی تەشەنەكردنی نەخۆشییەكە لە مێژووی وڵاتەكەدا.

تەشەنەكردنی خێرای ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كاتێكدایە كە هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە شكستی هێناوە، بەهۆی سەرهەڵدانی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسەكە بە ناوی "بۆنیبیقۆ" كە رێژەی 70% ی تووشبوونەكانی لە پارێزگای "ئیتوری" تۆماركراون و تاوەكو ئێستا هیچ ڤاكسین یان دەرمانێكی پەسندكراو بۆ ئەم جۆرە نوێیە نییە، هاوكات بودجەی هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەو وڵاتە لە 1.4 ملیار دۆلارەوە لە ساڵی 2024دا بە شێوەیەكی بەرچاو بۆ 400 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket