چیا سەهۆڵینەکانی سویسرا پێنجیەکی قەبارەیان لەدەستدەدەن
جیهان 11:21 AM - 2026-10-01
Sean Gallup/Getty Images
ئالێتچ، گەورەترین چیای سەهۆڵینیی سویسرا
بەپێی نوێترین ئاماری تۆڕی چاودێریی چیا سەهۆڵینەكانی سویسرا (GLAMOS)، چیا سەهۆڵینەكانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2026 دا زیاتر لە 5%ی قەبارەی سەهۆڵەكانیان لەدەستداوە، ئەمەش دوای ئەوەی زستانێكی كەم بەفر و شەپۆلی گەرمای بەردەوامی بەدوادا هات.
بەپێی زانیارییەكان، تێكڕای ئەستووریی سەهۆڵ لە هەندێك چیا سەهۆڵینییەكاندا بە بڕی 2.5 تا 4 مەتر كەمی كردووە، هەروەها لە وەرزی هاویندا هەندێك لە بەشە نزیكەكانی زەوی تاوەكو 10 مەتر لە ئەستوورییان لەدەستداوە، بەمەش لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، چیا سەهۆڵینەكانی سویسرا نزیكەی پێنجیەكی تەواوی قەبارەی سەهۆڵەكەیان لەدەستداوە.
لێكۆڵەرەوان ئاماژە بەوەدەكەن كە ئەم توانەوە بەهێزەی چیا سەهۆڵینەكان، لە ئەنجامی كەمی بەفربارین بووە لە زستانی 2025 و 2026 دا، هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی گەرما و وشكەساڵی لە نێوان مانگەكانی ئایار و ئەیلوولدا، پلەی بەستن بۆ ماوەی 76 رۆژ لە سەرووی بەرزیی 4000 مەتردا ماوەتەوە، كە ئەمەش زیاتر لە دوو بەرامبەری تێكڕای ڕێژەی درێژخایەنە و ژمارەیەكی پێوانەیی نوێیە.
لەلایەكی دیكەوە، تێكچوونی خێرا و تواندنەوەی سەهۆڵەكان بووە هۆی تۆماركردنی ئاستی پێوانەیی لە چەندین چیای سەهۆڵینیی سەرەكیدا وەك "ئالالین"، "كلاریدن"، "ڕۆن"، و "ئالێتچی گەورە" كە گەورەترین چیای سەهۆڵینیی سویسرایە. بەپێی وتەی زانایان، توانەوەی ئەم سەهۆڵانە لە مانگەكانی تەمووز تا ئەیلوولدا نزیكەی 2.2 تریلیۆن لیتر ئاوی دابین كردووە، كە یارمەتیدەر بووە بۆ كەمكردنەوەی قەیرانی ئاو لە هاویندا، بەڵام هۆشدارییان داوە كە بەهۆی بچووكبوونەوەی زیاتری ئەم چیایانە، ئەم سەرچاوەی ئاوەش لە داهاتوودا كەم دەبێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

