عەلی زەیدی: عیراق قۆناغی شەڕو تیرۆری تێپەڕاندووە
عیراق 10:08 AM - 2026-10-01
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق
وێنەیەك لەبۆنەی رۆژی سەروەری عیراق
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و رێكارەكانی كۆنتڕۆڵكردنی چەكی راگەیاندو ئاماژەی بەوەشكرد: كە عیراق قۆناغی شەڕ و تیرۆری تێپەڕاندووە و دەچێتە قۆناغێكی نوێوە.
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، رایگەیاند: ئەمڕۆ 1ی تشرینی یەكەمی 2026، ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە هەموو جۆرەكانییەوە (زەمینی، ئاسمانی و دەریایی)، لە عیراق كۆتایی هات، ئەمەشی وەك دەستكەوتێكی نیشتمانی بۆ بەدیهێنانی سەروەریی تەواوەتی وڵات بە هاوكاریی سوپا و هێزە ئەمنییەكان وەسف كرد.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم رێكەوتە دەستپێكێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی پرسی چەك لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت لەڕێگەی نەخشەڕێگا و خشتەیەكی كاتی كە لە 30ی حوزەیرانی 2027 تێپەڕناكات، بە شێوەیەك بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنها لە دەستی دەسەڵاتە دەستوورییەكاندا دەبێت.
هاوكات جەختی لەسەر رێگریكردن لە بەكارهێنانی خاك و ئاسمانی عیراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ كردەوە و ئاشكرای كرد: كە حكومەت راستەوخۆ دەستدەكات بە كڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، لەگەڵ دەركردنی یاسای حەشدی شەعبی بۆئەوەی لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكاندابن.
عەلی زەیدی لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەشكرد: كە عیراق قۆناغی شەڕ و تیرۆری تێپەڕاندووە و دەچێتە قۆناغێكی نوێوە كە تێیدا دۆخ و ژیانی هاووڵاتیان باشتر دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

