سیناتۆرێک جەخت لە هاوکارى و پشتگیریى پێشمەرگە دەکاتەوە
جیهان 10:57 PM - 2026-09-30
abcnews
سیناتۆر کریس ڤان هۆڵن
سیناتۆرێکى ئەمریکى جەخت لەوە دەکاتەوە واشنتن دەبێت بەردەوامبێت
لە هاوکاریی و پشتگیریی پێشمەرگە و هێزەکانی عیراق لە بواری ئەمنییدا.
سیناتۆر کریس ڤان هۆڵن ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی
ئەنجومەنی سینات رایگەیاند : نابێت کشانەوەی بەرنامە بۆ داڕێژراوی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق ببێتە هۆی
دروستبوونی بۆشایی لە رۆڵی سەرکردایەتی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.
ئەو ئەندامە دیموکراتەی سینات جەختی کردەوە، کە واشنتن دەبێت
بەردەوامبێت لە هاوکاریی و پشتگیریی پێشمەرگە و هێزەکانی عیراق لە بواری ئەمنییدا.
ئەمەش
لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لیوا یەحیا
رەسوڵ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عیراق، رایگەیاند: لە ئەمڕۆ 30ی ئەیلوولەوە هیچ
ئەندامێك یان سەربازێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناو خاكی عیراقدا نەما و جێی
ئاماژەپێدانە کە لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی هاوپەیمانان بنكە و بارەگا
رەسمییەكانیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەجێهێشت، ئەمەش لەچوارچێوەی
كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

