عەلی زەیدی: بڕیاری ئەمنی و سەربازیی عیراق بە تەواوەتی بووەتە نیشتمانی
عیراق 05:39 PM - 2026-09-30
نوسینگەی راگەیاندن
کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی
عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە
چەکدارەکانی عیراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی
نیشتمانی کرد، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ئامادەکاری و ئەرکە سەربازی
و ئاسایشییەکانی هێزە چەکدارەکان لە قۆناغی دوای تەواوبوونی کشانەوەی هاوپەیمانی
نێودەوڵەتیی دژی داعش و هاتنەدی سەروەریی تەواوەتی نیشتمانی.
لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی تاوتوێی رێکخستن و پلانە بەرپرسیارەکان کرا
بۆ بەهێزکردنی توانای دامەزراوە سەربازییەکان، بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و
سەقامگیری و سەروەریی یاسا لە وڵاتدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی جەختی لەوە کردەوە، لەمڕۆدا بڕیاری
ئاسایشی و سەربازی بە تەواوەتی بووەتە بڕیارێکی نیشتمانی و تایبەت بە دامەزراوە
رەسمییەکانی دەوڵەت، سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئاماژەی بە پێویستیی هۆشیاری و
ئامادەیی بەردەوام، بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی لە نێوان سەرجەم دەزگا
ئاسایشییەکان، نوێکردنەوەی پلانەکان و پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای هاوچەرخ دا بۆ
پاراستنی ئاسایشی وڵات.
هاوکات، سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی ئەرکە
هەواڵگرییەکان و پشتیوانیکردنی کردەوە پێشوەختەکان کردەوە، بە ئامانجی
رووبەڕووبوونەوەی وتاری توندڕەوی و هاندانی تایفی کە یەکێتیی گەل و ئاشتیی
کۆمەڵایەتی دەکاتە ئامانج.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی دەستەی
پیشەسازیی جەنگی دا لەم قۆناغەدا، لە رێگەی دروستکردنی هاوبەشیی بەرهەمهێنان لەگەڵ
کۆمپانیا جیهانییە تایبەتمەندەکانی بواری چەک و کەلوپەلی سەربازی، وتیشی، حکومەت
بەردەوام دەبێت لە دروستکردنی هاوبەشیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەپێی بەرژەوەندیی
هاوبەش.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

