سەرۆککۆمار: بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
عیراق 02:48 PM - 2026-09-30
سەرۆکایەتی کۆمار
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی سەروەرییەوە
بڵاوکردەوە و رایگەیاند: سەروەری بەبێ دەوڵەتێکی بەهێز و سەروەریی یاسا بەدی نایەت،
دووپاتیشی کردەوە، کە بڕیاری جەنگ و ئاشتی پێویستە تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
سەرۆککۆمار لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لەگەلی عیراق کرد، بەبۆنەی رۆژی
سەروەری و دووپاتیشی کردەوە کە سەروەری عیراق و سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی،
یەکپارچەیی خاک و سەلامەتیی دامەزراوەکان نەگۆڕن و سازشیان لەسەر ناکرێت، هاوکات ویست
و بەرژەوەندیی عیراقییەکان بنەمای دیاریکردنی داهاتووی پەیوەندییەکانی عیراق دەبن.
سەرۆککۆمار، لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، جەخت دەکاتەوە کە سەروەری
بەبێ دەوڵەتێکی بەهێز و سەروەریی یاسا بەدی نایەت و رایگەیاند: بڕیاری شەڕ و ئاشتی
تەنها لە دەستی دەوڵەتدایە، هەروەها کۆکردنەوەی چەک و پابەندبوونی هەموو هێزەکان
بە دەستور و یاساەوە، بنەمایەکی سەرەکین بۆ سەروەری و پاراستنی سەقامگیری و شکۆی
دەوڵەت،لەو چوارچێوەیەشدا داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان کرد بەرژەوەندییە
باڵاکان لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ، نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، ئاماژەی بەوە
کرد کە بە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، عیراق پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ
کە لەسەر بنەمای سەروەریی تەواو، هاوبەشیی هاوسەنگ، بەرژەوەندیی هاوبەش و
دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ بنیات دەنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

