riklam

ترەمپ ناوی زیرەکی دەستکردی گۆڕی

جیهان 02:17 PM - 2026-09-30
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆیتەرز

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا،  ناوی زیرەکی دەستکردی بۆ زیرەکی لە رادەبەدەر (SI) گۆڕی و ئامانجیش لەم بڕیارە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی بەرفراواندایە بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە کەرتی حکومیدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی جێبەجێکردنی ئیمزا کرد کە بەپێی ئەو فەرمانە، دامەزراوە فیدراڵییەکانی وڵاتەکەی ناچار دەکرێن لە ڕاگەیاندن و کارە فەرمییەکانیاندا زاراوەی زیرەکیی لەڕادەبەدەر (Super Intelligence) لە جیاتی «زیرەکیی دەستکرد (Artificial Intelligence) بەکاربهێنن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی بەرفراواندایە بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە کەرتی حکومیدا، هاوکات بڕیارە پلاتفۆرمی نوێی (America.gov) ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بەکاربهێنێت.

گۆڕینی ئەم زاراوەیە تەنیا لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی ناوخۆیی و ڕاگەیاندنی فەرمانگە فیدراڵییەکانی ئەمریکادایە و بە مانای دەستکاریکردنی پێناسە زانستی یان نێودەوڵەتییەکان نایەت، بەوپێیەی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا و ناوەندە ئەکادیمییە جیهانییەکان هێشتا زاراوەی زیرەکیی دەستکرد وەک پێناسەی فەرمی دەناسن.
 هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارەدا، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیا پێشەنگەکانی تەکنەلۆژیا کۆبووەوە و ڕێککەوتنێکی ئارەزوومەندانەیان لەبارەی سەلامەتی و پەرەپێدانی ئەو سیستمانە خستەڕوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket