هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 12:28 PM - 2026-09-30
PUKMEDIA
دینار و دۆلار
بەراورد بە چەند رۆژى
رابردوو نرخى دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و خاوەنى نوسینگەیەکى
دراویش دەڵێت: هۆکارەکەى زیاتر سیاسییە و خواستیش لەسەر دۆلار زیادى کردووە.
لوقمان حەسەن خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو
لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: لە دوو رۆژى رابردوودا نرخى 100 دۆلار نزیکەى هەزار دینار بەرزبووەوە و
ئەو بەرز و نزمیانەش لە نرخى دراوەکان ئاساین، چونکە بارودۆخى سیاسى وڵات زۆر
جێگیر نییە.
راشیگەیاند: زۆربوونى خواست لەسەر دۆلار و
لابردنى سفرەکانى دینار دوو هۆکارى سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر
دینار، هاوکات بارودۆخى سیاسیش کاریگەرى هەیە.
ئەوەشى خستەڕوو: بانکى مەرکەزى کە 100 دۆلارى
بەرامبەر بە 132 هەزار دینار جێگیر کردووە تا رادەیەک جێگیرى بە نرخى دۆلار داوە و
هەموو بەرزبوونەوەیەک یاخود نزمبوونەوەیەک بە رێژەیەکى کەم ئاساییە.
ئەمڕۆ چوار شەممە 30ى9ى2026، نرخى 100 دۆلارى
ئەمریکى بەرامبەر بە 157 هەزار و 400 دینارە لە کاتێکدا لە رۆژانى رابردوو نرخەکەى
بۆ نزیکەى 155 هەزار دابەزى و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژى ئایندەدا جارێکى دیکە
نرخەکەى دابەزێتەوە و بە جێگیرى بمێنێتەوە، هەرچەندە بەهۆى ئەو بارودۆخە نائارامەى لە ناوچەکەدا
هەیە کاریگەرى زۆرى لەسەر نرخى تمەن کردووە و بەهاکەى لەدەستداوە، کە نرخى 100
دۆلار گەیشتوەتە 25 ملیۆن تمەن ،
چاوەڕوان دەکرێت زیاتریش نرخى تمەن دابەزێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

