وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی: لەمڕۆوە هیچ ئەندامێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعیراقدا نامێنێت
عیراق 09:09 AM - 2026-09-30
ميدياكان
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عیراق
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عیراق رایدەگەیەنێت: لە ئەمڕۆوە هیچ ئەندامێك یان سەربازێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناو خاكی عیراقدا نەماوەو هەواڵگریی عیراق-یش گەشەسەندنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عیراق، رایگەیاند: لە ئەمڕۆ 30ی ئەیلوولەوە هیچ ئەندامێك یان سەربازێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناو خاكی عیراقدا نەماوەو كشانەوەیان بەرهەمی هەوڵێكی گەورەی عیراق بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێزە ئەمنییەكان و هەواڵگریی عیراق گەشەسەندنی گەورەیان بەخۆیانەوە بینیوە، لەوانەش رۆڵی سەرەكییان لە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی و پاراستنی سنوورەكان بە ئامێری پێشكەوتوو هەبووە.
جەختیشی كردەوە: كە بنكەی سەربازیی ڤیكتۆریا، بە تەواوی لەلایەن سوپای عیراقەوە بۆ پاراستنی ئاسمان و خاكی وڵات بەكاردەهێنرێت و هیچ فڕۆكەیەكی هاوپەیمانانی تێدا نەماوە.
جێی ئاماژەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی هاوپەیمانان بنكەو بارەگا رەسمییەكانیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان جێهێشت و ئەمەش لەچوارچێوەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانە لە عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

