تێزی دکتۆرای سۆران عەلی بە پلەی نایاب پەسندکرا
کوردستان 05:10 PM - 2026-09-29
تایبەت
گفتوگۆی تێزی دکتۆرای سۆران عەلی
ئەمڕۆ 29ی ئەیلولی 2026، لە هۆڵی خوێندنی باڵای کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای سۆران عەلی محەمەد ئەندامی بۆردی راگەیاندن و جێگری پێشووی سەرنووسەری PUKMEDIA بە ناونیشانی (التصحيح اللغوي عند الشيخ محمد جعفر الكرباسي) بەڕێوەچوو.
لە گفتوگۆیەكی زانستیدا كە ماوەی زیاتر لە 4 سەعاتی خایاند و لە هۆڵی گفتوگۆی خوێندنی باڵای کۆلێجی زمان لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، رۆژنامەنووس سۆران عەلی ئەندامی ئەنجومەنی بۆردی راگەیاندن بڕوانامەی دكتۆرای لە بەشی عەرەبی كۆلێجی زمانی زانكۆی سلێمانی بەپلەی نایاب بەدەستهێنا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆكە پێكهاتبوو لە:
پ.د. هیوا عەبدوڵلا كەریم لە زانكۆی سلێمانی، سەرۆك
پ.د. لەتیفە عەبدولڕەسول عەبد عەلی لە زانكۆی موستەنسرییە، ئەندام
پ.د. سامان سەڵاح سابر لە زانكۆی هەڵەبجە، ئەندام
پ.ی.د. عەدنان خالد فەزڵ لە زانكۆی تكریت، ئەندام
پ.ی.د. زانا شاباز كەریم لە زانكۆی سلێمانی، ئەندام
پ.د. دانا ئەحمەد مستەفا لە زانكۆی سلێمانی، ئەندام و سەرپەرشتیار
دوای گفتوگۆیەكی ورد و زانستی تێروتەسەل ، تێزەكە بە پلەی نایاب پەسەند كرا.
بە ناوی سەرجەم ستافی وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA وە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاوڕێ و هاوپیشەمان سۆران عەلی دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامی لە ژیانی ئەكادیمی و پیشەییدا بۆ دەخوازین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

