واشنتۆن مەرجی توند لەسەر گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان نەجەف و تاران دادەنێت
جیهان 03:09 PM - 2026-09-29
فڕۆکەخانەی نەجەف
فڕۆکەیەکی فڕۆکەخانی نەجەف
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مۆڵەتێکی دیاریکراوی بەخشییە هێڵی ئاسمانیی عیراقی، بۆ بەگەڕخستنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و ئێران تاوەکو 28ی تشرینی یەکەمی 2026، بە مەرجێک گەشتەکان تەنیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفەوە ئەنجام بدرێن و تایبەت بن بە گواستنەوەی زیارەتکارانی ئێرانی.
لە راگەیەندراوەکەی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە: گواستنەوەی پارەی نەقد بەکۆمەڵ، بارگە سەربازی و هەواڵگرییەکان، بەرپرسانی حکومەتی ئێران و ئەندامانی گروپە چەکدارەکان بە تەواوی قەدەغەیە.
راشیگەیاند: واشنتۆن مافی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی هەیە ئەگەر عیراق رێگری لە بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن فڕۆکە ئێرانییەکانەوە نەکات، هەروەها هێڵی ئاسمانیی عیراقی پابەند کراوە لە ماوەی 10 رۆژ دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکە، راپۆرتێکی ورد لەسەر ژمارەی گەشتیاران و ناویان و تێچووی دارایی خزمەتگوزارییەکان لە ناو خاکی ئێران رادەستی لایەنی ئەمریکی بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

