دەستپاکی عیراق : 10 فەرمانبەر لەنەخۆشخانەیەکی سەماوە بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران
عیراق 10:37 AM - 2026-09-29
راگەیاندنی دەستەی دەستپاکی
دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی
دەستەی
دەستپاکی فیدڕاڵی دەستگیرکردنی 10 فەرمانبەری لە نەخۆشخانەیەکی شاری سەماوە
راگەیاند، بە تۆمەتی دەستکاریکردنی پسووڵەی وەرگرتنی پارەی تایبەت بە تۆماری
پزیشکیی تایبەت بە نەخۆش (تەبەڵە)ی نەخۆشەکان و بردن و بەهەدەردانی ئەو پارانەی بە
پێچەوانەی یاسا وەرگیراون.
دەستەکە لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی پارێزگای
موسەننا دوای بەدواداچوون و وردبینیکردن لە زانیارییەکان، توانیویانە دەست بەسەر
زیاتر لە هەزار تەبلەی پزیشکیی نەخۆشەکاندا بۆ ساڵانی (2024، 2025 و 2026) بگرن،
بۆیە لەسەر ئەو بنەمایەش دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە موسەننا، فەرمانی
دەستگیرکردن و پشکنینی بەپێی ماددەی (315) لە یاسای سزادان بۆ ئەو 10 فەرمانبەرە
دەرکردووە.
دەستەی
دەستپاکی روونیشی کردووەتەوە: لە ئەنجامی پشکنینی تەبلە دەستبەسەرداگیراوەکان،
دەرکەوتووە، نزیکەی 800 تەبەڵە پسوڵەیان بۆ نەکراوە، هاوکات نزیکەی 200 تەبەڵەی دیکەش
پسووڵەیان بە ناوی کەسانی دیکەوە بۆ بڕدراوە کە جیاواز بوون لە ناوی راستەقینەی
خاوەنەکانیان، بەمەش ئاشکرا بووە دەستکاری لە پسووڵەکاندا کراوە و فەرمانبەرەکانیش
بۆ بەرژەوەندی خۆیان پارەیان وەرگرتووە.
لە کۆتایشدا، دەستەی
دەستپاکی رایگەیاندووە: هەر 10 فەرمانبەرەکە دەستگیر کراون و وتەیان لێوەرگیراوە و رەوانەی بەردەم دادوەری
لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

