مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یاساناس و میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:22 PM - 2026-09-28
تایبەت
وێنەیەکى سەردانەکە
لە درێژەی سەردانەکانی مەکتەبی
راگەیاندن و هۆشیاری بۆ لای نوسەران و رووناکبیران و میدیاکاران، ئێوارەی ئەمڕۆ لە
شاری سلێمانی وەفدێکی مەکتەب سەردانی ماڵی میدیاکاری دێرین و پسپۆری بواری یاسای
راگەیاندن و پەرلەمانتاری پێشووتری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عیراق، دکتۆر سامان فەوزی کرد.
لەدیدارێکدا وەفدەکەی مەکتەب سڵاو و
رێزی مەکتەبی راگەیاندن و بۆردەکانی و هەڤاڵانی مەکتەبیان پێگەیاند و لە بەرامبەر
رابردووی رۆڵی بەڕێزیان لە بواری راگەیاندن و ساڵانێکی کارکردنی دڵسۆزانەی لە
رۆژنامەی الاتحاد- ی سەربە مەکتەب چەپکەگوڵی ستايش و وەفایان پێشکەش کرد، لە
بەرامبەردا دکتۆر سامان فەوزی خۆشحاڵی زۆری خۆی بۆ سەردانی وەفدەکەی مەکتەبی
راگەیاندن و هۆشیاری دەربڕی و لەگەڵ هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ئەرشیفی رۆژنامەی
الإتحاد-دا یادگارییەکانی سەردەمی کارکردنی خۆی و هاوکارانی گێڕایەوە، بەتایبەتی
لە بواری داکۆکیکردن لە ئازادی کاری رۆژنامەنووسی و بەرگری لە مافی رۆژنامەنووسان،
هەروەها باسی لە کاریگەریی ئەو کاتانەی بواری رۆژنامەگەری و میدیا کرد لەسەر خەڵک
و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و هەلومەرجی ئێستای کاری میدیایی لە سەردەمی تەکنەلۆژیای
راگەیاندن و ژیریی دەستکرددا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

