سێنتكۆم: لە 12 ساڵی رابردوودا سەركەوتنی گەورەمان لەعیراق بەدەستهێناوە
جیهان 02:03 PM - 2026-09-28
سێنتكۆم
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا، سێنتكۆم
سێنتكۆم رایگەیاند: كە لە ماوەی 12 ساڵی كاركردنی ئۆپراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین" لە عیراق و سوریا (2014-2026)، توانراوە سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنرێت و هەزاران چەكداری داعش بكۆژرێن یاخود دەستگیربكرێن.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا، سێنتكۆم لە سەروبەندی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی لە عیراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئیكس رایگەیاند: ئەركی هاوبەشی ئۆپراسیۆنی ئێرادەی پۆڵایین كە لە ساڵی 2014 بە ئامانجی ڕاوێژكردن و پاڵپشتیكردن و تواناسازیی هێزە هاوپەیمانەكان لە عیراق و سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێكهێنرا، لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا توانیوێتی سەركەوتنی بەرفراوان لە شەڕی دژی داعش بەدەستبهێنێت.
بەپێی رێككەوتنی واشنتن و حكومەتی فیدراڵی عیراق، بڕیارە تا 30ی مانگی نۆ هەموو هێزەكانی ئەمەریكا كە لە عیراق ماونەتەوە، ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی وردە وردەی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
كشانەوەی ئەمەریكا كۆتایی بە بوونی سەربازی ئەو وڵاتە لە عیراق دەهێنێت كە لە ساڵی 2003 بۆ ڕووخانی سەدام حسێن هاتنەوە وڵاتەكەوە.
سێنتكۆم لە پەیامە نوێكەیدا لە ئیكس ئەمڕۆ 27ی مانگی نۆ نووسیویەتی لە ماوەی ئەو 12 ساڵەی ئامادەبوونی ئۆپراسیۆنی پۆڵایین، هەزاران ئەندامی داعش لەو ئۆپەراسیۆنەدا كوژراون یان دەستگیر كراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

