riklam

هاوخەمی یەكێتی بۆ شەهیدكردنی كاكە موڕاد زانا

ی ن ک 11:53 AM - 2026-09-28
شەهید موڕاد زانا PUKMEDIA

شەهید موڕاد زانا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوخەمی قوڵ بۆ شەهیدكردنی كاكە (موڕاد زانا) ئەو مێردمنداڵە كوردەی لە كاتی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەكان و گروپە تیرۆریستییەكاندا گیانی سپارد دەردەبڕێت، داواش دەكات لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە لەم رووداوە دڵتەزێنە بكەن و لە كاتی بوونی ئەم رووداوانە چاوكراوەتر و بە وریاییەوە چالاكییەكانیان ئەنجام بدەن.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان/ كەسوكار و بنەماڵەی كۆچركردوو كاكە (موڕاد زانا)

دڵتەنگ و خەمبار بووم بە شەهیدبوونی كاكە (موڕاد زانا) كە لە كاتی ئەركی پەیداكردنی بژێوی خێزانەكەیدا و لە كاتی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەكان و گروپە تیرۆریستییەكاندا گیانی سپارد.

وێڕای گەیاندنی پرسەو هاوخەمی بۆ ئەم رووداوە دڵتەزێنە، هاوكات داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم لێكۆڵینەوە لەم رووداوە دڵتەزێنەدا بكەن، هەروەك داوا لە هێزە ئەمنییەكانیش دەكەم لە كاتی بوونی ئەم رووداوانە چاوكراوەتر و بە وریاییەوە چالاكییەكانیان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی رووداوی نەخوازراوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.  

لە خوای گەورە داواكارم روحی كاكە (موڕاد زانا) بە بەهەشت شاد بكات، و ئارامی و سەبووریش بە ئێمە و خانەوادەكەی ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون 

ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket