زیاتر لە 80 پارچە شوێنەواری دزراو لە دەرەوەی وڵات گەڕێندرانەوە عیراق
عیراق 11:29 AM - 2026-09-28
راگەیاندنى وەزارەتى داد
وێنەى بەشێک لەو پارچە شوێنەواریانەى کە گەڕێندراونەتەوە
وەزارەتی دادی فیدراڵی رایگەیاند: زیاتر لە 80 پارچە شوێنەواری دزراو
و بە قاچاغ براو لە دەرەوەی عیراق گەڕێندراونەتەوە.
وەزارەتی داد لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "هەوڵە
بەردەوامەکانی وەزارەتی داد، بە رێنمایی و بەدواداچوونی خالید شوانی وەزیری داد بووە
و بوەتە هۆی گەڕاندنەوەی زیاتر لە 80 پارچە شوێنەوار و کاری هونەری عیراقی کە بۆ
دەرەوەی وڵات بە قاچاغ برابوون، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتدایە بۆ
پاراستنی میراتی شارستانی و کەلتووری عیراق و گەڕاندنەوەی موڵکە
شوێنەوارییەکانی."
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو: "بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبردنی دۆسیە
دەرەکییەکان، لە رێگەی بەشی گەڕاندنەوەی شوێنەوار و پارەوە بەردەوامە لە
بەدواداچوون و بەڕێوەبردنی دۆسیەکان و داواکارییەکانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی
شوێنەوارەکان و کارکردن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی پارچە
شوێنەوارییەکان، ئەو پارچانەی کە دزراون و لە دەرەوەی عیراق مامەڵەیان پێوەدەکرێت بە
هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی عیراق لە واشنتۆن و لایەنە
پەیوەندیدارەکان کاریان لەسەر دەکرێت."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

