قوباد تاڵەبانی: پەیوەندییە كلتوورییەكانی نێوان كوردستان و میسر پتەوتر بكرێت
کوردستان 07:36 PM - 2026-09-27
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
پێشوازی قوباد تاڵەبانی لە وەفدێكی رۆشنبیری وڵاتی میسر
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پێشوازیكرد لە وەفدێكی رۆشنبیری وڵاتی میسر و پێكەوە تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزتركردنی پەیوەندیی كلتووری و رۆشنبیری نێوان هەردوولایان كرد.
لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی یەكشەممە (27/9/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی بەخێرهاتنی وەفدەكەی كرد بۆ سلێمانی و هیوای خواست سەردانەكەیان بۆ كوردستان بەرهەمداربێت و رێگەخۆشكەربێت بۆ دروستكردنی پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان رۆشنبیرانی كوردستان و وڵاتی میسر.
هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لەو پەیوەندییە بەهێزەی سەرۆك مام جەلال كرد لەگەڵ رۆشنبیرانی میسر و بە پێویستیان زانی كاری هاوبەش بكرێت بۆ پتەوتركردن و رێكخستنەوەی پەیوەندیی كلتووری و رۆشنبیری نێوان كوردستان و میسر.
وەفدەكەی رۆشنبیرانی میسر لە دیدارەكەدا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەوەی سلێمانی نەك هەر لە بواری رۆشنبیریدا بەڵكو لە هەموو بوارەكاندا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. هەروەها ستایشی رۆڵی یەكێتی و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانیشیان كرد لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەدا و بە تایبەتیش هەڵوێست و سیاسەتی یەكێتییان بەرز نرخاند لە دوورخستنەوەی عيراق و هەرێمی كوردستان لە شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

