پیلانێكی تیرۆریستی له‌دژی دۆناڵد تره‌مپ پووچه‌ڵكرایه‌وه
جیهان 03:30 PM - 2026-09-27
رۆیتەرز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
به‌پێی هه‌واڵێكی واشنتۆن پۆست، پۆلیسی ئه‌مریكا تۆڕێكی نهێنیی له چه‌ند گومانلێكراوێك ئاشكرا كرد كه له ڕێگه‌ی پلاتفۆرمه ئۆنلاینه‌كانی وه‌ك تیكتۆك، تێلیگرام یه‌كتریان ناسیوه و پیلانێكی وردیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێك دژی كۆشكی سپی داناوه، كه ئامانجی سه‌ره‌كییان هێرشكردن بوو بۆ سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كی زۆرانبازی (UFC) كه بۆ ئاهه‌نگگێڕانی یادی له‌دایكبوونی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و یادی 250 ساڵه‌ی وڵات له كۆشكی سپی ڕێكخرا بوو.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، زۆربه‌ی به‌شداربووانی ئه‌م گرووپه هه‌رگیز یه‌كتریان له نزیكه‌وه نه‌بینیوه و ته‌نها له ڕێگه‌ی چاتی ئۆنلاین و به ناوی خوازراوه‌وه قسه‌یان كردووه، به‌ڵام چه‌ك، فیشه‌ك و پۆشاكی سه‌ربازییان كۆكردبووه‌وه.
پیلانه‌كه ئه‌وه بوو كه له‌كاتی خۆپیشاندانێكدا له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی، درۆنی بۆمبڕێژكراو له ئاسمانه‌وه بته‌قێننه‌وه تاوه‌كو ببنه هۆی دروستكردن و پشێوی و پاشان تیمه‌كانی قه‌ناس به‌ده‌ست كه له‌سه‌ربانی باڵه‌خانه‌كان جێگیركرابوون، هێرش بكه‌نه سه‌ر به‌رپرسان و هێزه ئه‌منییه‌كان.
پیلانه‌كه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك پێش جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ئاشكرا بوو، دوای ئه‌وه‌ی دایكی یه‌كێك له گومانلێكراوه‌كان له ئۆهایۆ، گوێی له‌قسه‌كانی بوو سه‌باره‌ت به «ئه‌ركه‌كان» و «ڕزگاركردنی وڵات له ده‌سه‌ڵاتی خراپه»، ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا نزیكه‌ی 8 كه‌س له چه‌ندین ویلایه‌تی جیاوازی ئه‌مریكا به تۆمه‌تی هاوكاری ماددی بۆ تیرۆریستان و پیلانگێڕی بۆ كوشتن ده‌ستگیركراون، به‌ڵام تۆمه‌ته‌كانیان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

